خرید بک لینک
سه‌یری كێشه و گرفته‌كانت بكه‌ی و به‌ته‌مای چاره‌سه‌ر كردنیان بی كێشه و گرفته‌كان زۆرتر ئه‌بن , وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رزاره و بۆ راكردن له‌ده‌س قه‌رزه‌كانی ئه‌چێ له كهسانێتر قه‌رز ئه‌كا تا قه‌رز بداته‌وه !سه‌یری ده‌رفه‌ته‌كان بكه‌ی و به‌ته‌مای به‌ده‌ست هاوردنیان بی ده‌رفه‌ته‌كان خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش رێخۆش ده‌بن , وه‌ك دووچهرخهسوارێ كه له جیاتی سه‌یر كردنی به‌ربه‌سته‌كان چاوی زۆرتر سه‌رنجی رێگه‌كه‌یه . ئه‌وه‌یكه بۆ چی ئه‌ڕوانی زۆر گرنگه .رێگه یا به‌ربه‌ست | ئاكامرێخۆش : همواربهربهستهكان : موانعبرچسبها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: پنجشنبه 25 اسفند 1401 ساعت: 21:45

چۆن بكه‌ین كه له دژواری شتێك ( مه‌به‌ستێ , ئاواتێ , بابه‌تێ , كارێ, مه‌ترسیێ و... ) كه‌م كه‌ینه‌وه و بتوانین چاره‌سه‌ری كه‌ین و وه‌ڵامی بۆ بدۆزینه‌وه ؟به‌م شێوه كه رێگهیێكی بۆ بدۆزینه‌وه كه ئاسانتر بێ , لائووتزه به‌م شێوه ئێمه رێنموون ئه‌كا كه به‌ش به‌شی كه‌ن , به‌م واتا كه بابه‌ته دژوارهكانتان به‌ش كه‌نه‌وه له بابه‌تگه‌لێكی بچووكتر و هه‌ر جار یه‌كیان چاره‌سه‌ر كه‌ن تا ئه‌گه‌ینه به‌شی تازه‌تر و هه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وام بن تا هه‌موو به‌شه‌كان به شێوه‌ی گشتی چاره‌سه‌ر ئه‌بێ .بابه‌تی دژوار | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني, لائوتسه

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: پنجشنبه 25 اسفند 1401 ساعت: 21:45

له كاتی دۆڕان و شكست ئه‌وانه‌ی كه خۆیان ئه‌كه‌ن به نه‌زان و پشتت تێ ئه‌كه‌ن ئایا هیچ دیاریێ له‌وه رێكتر و جوانتر هه‌یه كه له كاتی سه‌ركه‌وتن پشتیان تێ بكه‌یت و خۆت بكه‌یته نه‌زان ؟

ده‌وران | ئاكام كامرانی


برچسبها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: پنجشنبه 25 اسفند 1401 ساعت: 21:45

گه‌ر تۆ حه‌زت له قژێكی دایم تاشیاوه قژ زوو دێته‌وه و پێچه‌وانه‌ی تۆ كار ئه‌كا , ئه‌گه‌ریش تۆ حه‌زت له قژێكی شۆڕه قژ به هێواشترین شێوه‌ی خۆی درێژ ئه‌بێ , ئه‌مه یانی جیهان ره‌نگه زۆر جارێ به پێچه‌وانه‌ی ویستی تۆ بسووڕێ به‌ڵام ئه‌ركی تۆ دوو رێبازه ; یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه تۆ وه‌ك سروشت بژیت و ته‌مای ئه‌و هی تۆش بێ و هاوڕا و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵیا بسووڕێی یان ئه‌وه‌یكه خۆت وه‌ها فێر كه‌ی كه به‌رده‌وام تێبكۆشی تا ویست و هێزی ده‌روونی و ده‌ره‌وه‌ی خۆت بسهپێنیته سه‌ر هه‌ر شتێك كه دژی تۆ ئیش ده‌كا .دژی تۆ | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: يکشنبه 7 اسفند 1401 ساعت: 14:54

مێرووچه وه‌ك مرۆڤ زۆر بایه‌خ بۆ مردووانی خۆی دائه‌نێ . هه‌ر مێرووچهیێكی كرێكار له‌سه‌ر رێگای خۆی وادیاره نیشانێك دائه‌نێ كه مێرووچهكانیتر شوێن و رێگه‌ی هات و چۆی به ئاسانی بدۆزنه‌وه , گه‌ر ئه‌م مێرووچه بمرێ مێرووچهكانیتر ئه‌یدۆزنه‌وه و واز له ته‌رمه‌كه‌ی ناهێنن تا ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ كوولانهكهیان .مێرووچه بۆ ژیانی كۆمه‌ڵگایی خۆی زۆر رێز دائه‌نێ و ویستی تاك فیدا ئه‌كا بۆ ویستی كۆمه‌ڵگا . ئه‌وان به وه‌سواسێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ژیان ئه‌به‌ن به‌ڕێوه و سنووره‌كانی خۆیان و كۆمه‌ڵگایان قه‌ت ناشكێنن . له قورئان ئاماژه به وتاری مێرووچهیێ ئه‌كا له‌و ده‌مه‌ی سپای سڵهیمان خه‌ریكی غارداینن و ئه‌ڵێ به مێرووچهكانیتر كه بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و ماڵ و كوولانهكهتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سپای سڵێمان ره‌نگه بتانكهنه ژێری سمی ئه‌سپه‌كانیان چونكه ئه‌وان قه‌ومێكی بێ شعوورن !ته‌رم | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: قرآن, ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: چهارشنبه 3 اسفند 1401 ساعت: 15:57


په‌روه‌ردگارا دوای ئەوەی رێنموونیت کردین دڵەکانمان
لا مــەدە لە رێگــەی راسـت و لە رەحـــمەتی تایبەتت
بەھرەوەرمان کە چـونکە بەڕاستی تــۆ بەخشــندەی

سورة آل عمران | آیة ۸

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: چهارشنبه 3 اسفند 1401 ساعت: 15:57

دنیا بۆ مه‌سیح به‌م شێوه دادپه‌روه‌رانه نیشان ئه‌درا كه وه‌ك خۆرێكه و رووناكی خۆی ئه‌به‌خشێته چاك و خراپ به‌ڵام به لهونێتر ژان پۆل سارتر دێت و نادادپه‌روه‌رانه و بێ واتا سه‌یری ئه‌كا و ئه‌ڵێ ; ئه‌گه‌ر ملیۆنها كه‌س له جه‌نگێكی گه‌وره بكوژرێن خۆر دیسان به یه‌كسان هه‌ڵدێ به‌سه‌ر لاشه‌ی بكوژان و كوژراوه‌كان .دنیا به ئاسانی ئه‌توانێ كانگایێ بێ كه بكوژی ده‌رفه‌ته‌كان و خاپووركهری خهونهكان و نه‌مانی ئاواته‌كان بێ , و ئه‌شتوانێ پێچه‌وانه‌كه‌ی بێ . به‌م چه‌شنه دڵخۆشی بچووك مه‌ترسییه چونكه به‌شێوه‌ی كاتی تۆ فریو ئه‌دا تا ده‌س له ئاواته گه‌وره‌كان بشۆی , ئه‌و ئاواتانه‌ی ماوه‌ی زۆرتر دڵخۆشت ئه‌كه‌ن به‌ڵام نه‌ك تا ئه‌به‌د . ئه‌گه‌ر مرۆڤی گه‌شبین و سه‌ركه‌وتوو وائه‌زانێ له دنیایێكی خۆشدا ئه‌ژی , مرۆڤی ره‌شبین و چاره‌ڕه‌ش ئه‌شێ له خۆی پرسیار بكا ده‌ی من لێره چی ئه‌كه‌م كه به‌م شێوه دۆڕاوم ؟بیزینس به‌و واتا كه بسێنی و بفرۆشی یان بفرۆشی تا بسێنی ئه‌توانێ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بێ كاتێ تۆ له‌م دنیا ئه‌بیته خاوه‌نی خێزان و ماڵ و منداڵ . ئه‌و ده‌مه‌ی له قووڵترین دۆخی بیزینسهكهت گیرۆده‌ی ره‌نگه نه‌توانی چاوه خراپه‌كه‌ت سه‌ردانی پزیشك بكه‌ی تا چاویلكه‌ی بۆ بنێی و یان دیانهكانت گلهبهگله بوه‌رێن و بپتوركێن و نه‌توانی چاكیان كه‌ی و راوه‌ستی تا كه‌ل و بێفه‌ڕ بی ته‌نیا و ته‌نیا له‌به‌ر یه‌ك هۆكار ; چونكه ههڵشكاوی ! و مرۆڤی شكاویش زۆر بیانووگر و لاواز ئه‌بێ , به كه‌مترین ته‌شه‌ر تووڕه ئه‌بێ , به بچووكترین ئامۆژگاری ئه‌تۆرێ .هه‌ڵشكان | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: عیسی مسیح, ژان پل سارتر, ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: چهارشنبه 3 اسفند 1401 ساعت: 15:57

صفحه بندی